تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سپەیین
قوماربازی، گزیکاری
ئەسپەر
جێگە پێ لە پێمەڕەدا، ئەو دارەی دە دەسکە بێڵی ئاسنی ڕادەکەن و دوو زیادی هەیە پێمەڕەکار پای پێدا ئەدا و باشتر زەوی ئەکەنێ
ئەسپەرە
ئەسپەر
پارچە دارێکە دەخرێتە نێوان میچ و کۆڵەکەوە
گیازەرتک کە بەنی پێ ڕەنگ دەکەن، گێنوو
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن
ئەسپەک
نەخۆشیەکی مێشکە لە سەر و توێڵ دەردەخا و نەخۆش وەک شێتی لێ دێت
دەسپەرژان
دەرفەت پەیدا کردن، پێکران: دەستت دەپەرژێ کار بکەی؟ دەسم ناپەرژێ
شەسپەڕ
گوڵێکە
قەسپەتو
تفەسپی درشت
کەسپەرە
جۆرێ ساچمە تفەنگی درشت