تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوورداگەڕان
لە شەرمان سوور بوون
سوورسات
ئازووقەی لەشکر کە لە رەعیەتانی دەستێنن
سوورسنەیی
جۆرێ ترێ
سوورشامی
جۆرێ ترێ
سوورفل
سوورخوول
سوورقووچ
گوڵینگی بەران رازاندنەوە کە لە سەرە کلکی سپی بڕاوی ڕەشەماڵ بۆی سوور دەکرا
سوورلام
دەم و روو سوور، ڕوخسار بە ڕەنگی سوورکارە
سوورنجان
گیایەکە بۆ دەرمان دەشێ
سوورهول
سوورخوول
سوورهەڵگێڕان
برێتی لە خەجەڵەت کردنەوە
برێتی لە کوشتن بە چەکی گەرم
سوورهەڵگەڕان
سوور بوون لە شەرمان
ڕەنگی سوور بەسەرداهاتن
برێتی لە تووڕە بوون
سوورهەڵگەڕاو
سوور بۆوە لە شەرمان
ڕەنگی سوور بەسەرداهاتوو
توورە
سوورچی
ناوی هۆزێک و مەڵبەندێکە لە کوردستان
سوورکار
ئاماڵ سوور