تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووتە
سووتاو: بورەن سووتەدڵان گەردین هەمایۆم / کە دەردی سووتەدڵ دڵسووتە زۆنۆ «بابە تایەر»
ناوی گوندێکە
سووتەمەرو
داری تێکوڵ بە ئاگر هەڵپڕوزاو
سووتەکە
گیایە کە دەنا و ژاژی د ەکرێ
مردن و سووتان
برێتی لە کۆشش کردن و تەقالای زۆر دان: مردم و سووتام دەگەڵم نەهات
چنگ سووتەکە
چێشتی شلەساوار: چنگ سووتەکەی بەناو و کەڕوی نردوە نانی کۆن/جووتە و لەقەی تەویلە و هاڵاوی تەرس و بۆن «پیرەمێرد»
دڵسووتان
بەزە، ڕوحم، بەزەوی
تاسەی زۆر
سەگ پاسووتیاگ
برێتی لە ماڵانگەری هەدانە دەر
شیرسووتو
مناڵێ کە لەبەر بێ شیری گەورە نەبووبێ
قوزەسووتەکێ
جۆرێ نەخۆشی کچۆڵەی ساوایە
لاسووتاو
زۆر برژاوی کەمێک لێ سووتاو: چەوەندەری لا سووتاو زۆر خۆشە
میوەی بێستانی زەدەدار
کلکەسووتە
کلک ڕاتەکاندنی سەگ بۆ کەسێ کە خۆشی دەوێ
برێتی لە ڕیایی و زمان لووسی