تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سن
سمتە گڵ، کڵۆ، کەستەک
جانەوەرێکی چکۆلەی خڕی بۆرە بەڵای گەنمە
دارای دولک کە پێستی سەگ و نچیری پێ بادەدەن
لووتکەی چیا
دوڤ سنگ
جۆرێ کلوویە کلکی ڕەق و هەڵگەڕاوەوەیە
سنان
نەخۆشیەکی یەکسم کوژە
جوێنێکە
سنبل
گوڵێکە گەڵاگوڵی وردی شینە
سنت
پێن دەفە، شتێکە هەنگ دیواری خەڵێفی پێ سوداغ دەدا
سنج
دارسنجوو
زەنگوڵەی زل
ژاڵە، لووڕک
سنجاخ
دەرزیلەی زەنبەر کە لە پێسیر یان لە پرچ دەدرێ
سنجراندن
وەبڵێسە خستن، داخستنی تەندوور، تەندوور نێڵدان
سنجو
سرینچلک
سنجووق
داردەستی سەردادروا کە مناڵ لە کایەدا دەیچەقێنن
سنجووقێن
کایەی سنجووق
سنجک
دەفری گڵین بۆ بن بێشکەی مناڵ
سنجێری
جۆرێ ترێ کە بۆ دۆشاو پەسەندە