تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سم
سەرپەڕی ڕەقی پەلی ئاژەڵ و وڵاخە بەرزە
پاشگری واتا: کون کەر
سم ڕەشی
نەخۆشیەکی ئاژەڵە
سم کۆدک
سم گەورە، بەسنی ئەسپی ڕەسەنە
سماتە
بەردێکی ڕەشی زبر و زۆر سەختە
قاقەزێکی زبر کراوە ئاسن و داری پێ لووس دەکەن
سماخکری
تیخی ئاودراو
سمارتە
سماتە
سمتاش، ئامرازی سم تاشین بە دەست ناڵبەندەوە
سماق دەرێنان
برێتی لە جەزرەبەدانی زۆر
سماق پاڵان
پاڵوێنەی کانزا بۆ پاڵاوتنی برنج، سووزمە
سماقان
شوێنێ کە زۆری دارسماق لێ ڕواوە
ناوی گوندێکە لە کوردستان
سماقیە
گوندێکە کوردستانە لەلاری دیاربەکر
سماقە
لەش ڕەقبوون لە سەرماوە، ڕەوەنج، ڕەقیتە
سمایل
سوکەڵەناوی ئیسماعیل
سمبل
ئاوێ کە بەخێر دەدرێ