تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەستاندنەوە
پەستان، بۆ پەنیر ئاخنینەوەی دەڵێن
پەستاو
ئاخناو
ئاوی دانەوێڵەی کوڵاو: لەواشێکی لە دوڵچە چرچکەی دەم/ وەلە تامی نیە پەستاوی دانو «ئەدیب»
پەستاوتن
ئاخنین، پەستاندن
شێلان بە پا: سەر بانەکەی بپستێوە
پەستاپەستا
ڕاستان
تەختان، ڕاسایی
پیاوچاکان
ڕاستاندن
ڕاست کردنەوەی خوار
ڕاستانە
لە ڕاستیدا، لە ڕاستەقینەدا
ڕاستایی
تەختایی، دەشت زەمینی ڕێک
بەرانبەر: لە ڕاستایی چەمەکە
لای ڕاستە
ڕاوەستان
بەپاوە وێستان
نەجووڵان، نەبزووتن
برێتی لە بێ کار بوون
ڕاوەستاو
چەق، بێ بزووتن
بەپێوە
برێتی لە دەسەڵاتداری و هەرمان: خوا ڕاوەستاوت کا، هەر ڕاوەستاو بی
ڕق هەستاو
تووڕە بووگ