تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاڵووزە
کوێرو، بەڵایەکی گەنمە ڕەشی هەڵدەگێڕێ
خلیزە
شیرەی گیایەکە بە دەستەوە دەنووسێ
خوزە
خزگەماسی
خوسار، زوقم، خویس
خۆش مەزە
بەلەزەت، خۆشچێژە
خیزە
خیگە، هیزە، پێستەی ڕۆنتێکردن
نیخە، دەنگ لەسنگەوەهاتنی نەخۆش
خەڵووزە
بەڵایەکە بۆ شینایی و دەخڵ. گەڵا ڕەش هەڵدەگێڕێ
دزە
قەڵا
بەنهێنی: بە دزە دزە ڕۆیشت
سووک گەڕانەوە: پێ دزە دەکا
دڵەلەرزە
برێتی لە ترسانی زۆر
دڵەکزە
تەعب بوون، جۆرێ نەخۆشییە
دیزە
دەفری گڵی شێو تێدا لێنان