تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزەهەوایلە
بەرزە حەوایلە
بەرزەپا
هەستانی بە گورج و ڕاست وێستان: بەرزەپا لە بەرم ڕاستەوە بوو
بەرزەڕینە
زووبەرجەت، بەردێکی بە قیمەتە دەیکەنە نقێم و قاش، زەردێکی ئاماڵ سەوزە دەترووسکێ
بەرزەک
بڵندایی نێوان تەختایی، ئەم وشەیە عەرەب کردوویەتە «بەرزەخ»
بەرزەگەوە
دەستەکی پەرژین
بەزەتاو
پیوی لەسەر ئاگر گەرمکراو بۆ دەرمانی قەڵشتی دەست و پێ
بەزەوی
بەزە، ڕوحم
بەزەیی
بزی، بەزە، ڕوحم
بەلەزەت
خۆش چێژ، خۆشتام
تازەبەتازە
برێتی لە تەوەزەلێ کە درەنگ وەخۆ کەوتووە: کابرا تازە بە تازە هاتگە ئێژێ چە بکەم؟