تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخرزەمان
بە ڕۆژگارە دەڵێن کەوتۆتە دوای پێغەمبەری ئیسلامەوە
ئازەبەت
زیپکەی دەموچاوی تازە لاوان، عازەوی، عازەبی
ئازەنتی
ڕاوە، مانالێ دانەوە، شیکردنەوەی نووسراوێک بە نووسراوێک
ئازەپ
کۆیلەی بە دراو کڕدراو. بەندەی زەڕخری
ئاوزەنگی
زەنگۆ، ڕکێف، پلەکانی ئاسنی سەر کەوتنی خوانی زین، وزنگی
ئاڤزەمکی
درەنگ ڕەسیو، وڵامێک درەنگ بگا، دیاریەک یا ناردراوێک دێر بگات
ئەزەل
هەر بوو، پێشینەترین
ئەندازەگر
پێوەر، لەگەزدەر
ئەنزەروت
جیوەی دارێکی تاڵەبۆ دەرمانی برین دەکار دەکرێ: حشتئ ریش و شانی زامدارو جدەو بو ناعیلاج/چەند قرۆشێکم هەبو، بۆمدا بە نەوت و ئەنزەروت، «شێخ ڕەزا»
بازەبەر
پردەباز، بەردی ناو چەم و بوار کە بەسەریا باز ئەدەن بۆ پەڕینەوە
بازەبەران
بازدە بەران
بازەڵێن
قەمچان، ڕێخان، گەمەیەکە وردە بەرد لە لەپەوە هەڵداوێنە پشتی دەست و هەڵیدەدەن و دەیگرنەوە