تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەبەن
چوغر، جێگای پڕ گیا و قامیش و پووشەڵان
ئازەبەت
زیپکەی دەموچاوی تازە لاوان، عازەوی، عازەبی
بازەبەر
پردەباز، بەردی ناو چەم و بوار کە بەسەریا باز ئەدەن بۆ پەڕینەوە
بازەبەران
بازدە بەران
بزەباقە
بەلەباقە، نەخۆشیەکی بزنە، باقەبزن
بەردەئازەبە
بەردێ کە خۆرت بۆ ڕاکردنی کێ بەرکێ دەکەن
بەرزەبڵێس
ئەوی لە هەموو قسان هەڵدەداتێ، زۆر بێژی نەزان
تازەبەتازە
برێتی لە تەوەزەلێ کە درەنگ وەخۆ کەوتووە: کابرا تازە بە تازە هاتگە ئێژێ چە بکەم؟
حیزەبخۆیی
ژیانی خوێڕیانە و سەرباربوون
حەیزەبوون
پێرەژنی فێڵباز
دیزەبەدەرخونە
برێتی لە پۆشینی سوڕ
دیزەبەکۆڵ
کەسێ لەبەر پارازتنی ماڵی زۆر ناوێرێ کۆچ بکا
شیرازەبەن
کتێبی بن درواو
بەرگی پەراوێز لێ نراو