تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زن
دوای وشە بەواتا: دەڵێن، تەرەشوعکەر، دانەوەی ئاو: تەڕەزن
پاشگری بەواتا: بێژەر: درۆزن
زنازنا
هەرا و هوریا، چەقە و گوڕرە
زناو
زەمینێ کە هەمیشە تەڕ و شلە و ئاو دەداتەوە
زنتۆل
زەلامی قەڵەو، تەژەی ئەستوور
زنجاف
پەراوێزی عابا و کەوا
زنجیرە
بەڕێز و یەک بەتەنیشت یەکەوە: زنجیرە کێو
زبری و لەلەی کەناری پارەی لە سکە دراو: ئەم لیرەیە سواوە زنجیرەی نەماوە
زنجیرەدان
بەتەنیشت یەکەوە ڕێز بوون
زنجەڵە
ئامرازێکی کەوانی بۆ ماڵوو دەگەڵ ماڵوکێش لێک بدرێ
زندوو
دژی مردوو، لەژیاندا
برێتی لە کێچ و سپێ: زندوم تێدایە