تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەڵاخەزان
بەرگ ڕێزانی پایز
گەڵاڕێزان
جەنگەی پەلکی داروەرین
مانگی خەزەڵوەر
ئازا
نەترس، ڕەشید، بەغیرەت
زوو، بەپەلە: ئازا بڕۆ ئازا بگەیە
بە کاکڵ: وەک گوێزی ئازایە
ڕزگار، ئازاد: گەردنم ئازا کە، گەردنت ئازا بێ
ئەندامی لەش: هەموو ئازای لەشم ژان دەکا
ئامۆزا
فرزەندی مام، برازای باوک
ئاوەزا
زۆنگ، زەویەکی ئاوی کەمی لێ هەڵدەقوڵێ تەڕ وشلە
ئاودز، ئاوجز
ئیمزا
ناوی نوسراو لە بن نامەو قەباڵەو...
ئەجزا
شتی لە نەوت و بنێشت درووس کراو: تەزبێحەکەم ئەجزایە، شەمچەی پێوە نێ بۆ چرووکی دێت
دەرمان
باترزا
جەژنێکی یەزیدیانە لە زستاندا
برازا
فەرزەندی برا، زارۆی برا، برازی
برازازا
نەوەی برا
بیزا
گیایەکی بەناوبانگە بۆ ترشیات و بۆ ناو شیرێژ بەکار دێ
بەرزا
هەوەڵ فەرزەند
بەڕەزا
گیایەکی زۆر جوانە بە کاوانەوە دەڕوێ: پێش ئەوەی شنەی بەیانی زوڵفی بەڕەزا ببزێوێ، «هێمن»
تیتکزا
فرزەندی خوشکی باوک
تەڕەزا
حەیوانی تازەزاو