تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیازاخ
جۆرێ زاخی ڕەشە
گیایەکە کەم تەمەن
سەرزارەکی
قسەی بەدەم نە بەکردەوە
سەنگزاوەر
بەردی دژی ژەهر، بەردێکە لایان وایە پێت بێ مار و دووپشک پێتەوە نادا
سەوزاو
نەخۆشیەکی چاوە
سەوزایی
ڕەنگی سەوز
گیاسەوزی دەشت و دەر
سەوزەزار
شوێنی پڕ لە گیاشین: شەوە لەم سەوزەزارە لەو دەم ئاوە / مەکۆی خەم لاچوە دەمکۆل جماوە «هەژار»