تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆزانەوە
لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێ چوون
گێلبزانە
گیایە کە لە بەهاردا بەر لە گشت گیایەک سەر دەردێنێ
ئاوێزان
دالەقاو، هەڵواسراو، داهێڵدراو، شۆڕەوەبوو
خۆ پێوە هەڵاوسین: وەرگەڕی ئاوێزانت بم
ئەرزان
هەرزان، کەم نرخ
بێ مباڵات، گوێ پێ نەدەر
بازبازان
کێ بەرکێ لە بازداندا
ب زۆری و هەڵبەز دابەز، بازباز
بێزان
وەڕەز بوون، لەبەر دڵ لاچوون: دڵم لێی بێزاوە
بەرزان
شوێنانی بڵند
ناوی مەڵبەندێک و هۆزێک لە کوردستان
ترازان
جیابونەوە، لێک کلابون
تووزان
ئێش وبرژانی پێست
تێخزان
لەسەرلا چونەناو
تەزان
مروچە کردن، سڕبون
جووزان
گوێزان، تیخی مووتاشین، مووس
حیزی حیزان
لە ترسەنۆک ترسەنۆکتر
حیسابزان
زانا لە ژماردندا
عاقڵ و کارلێکدەرەوە
خاوزان
لێکدەرەوەی خەون
خزان
لەسەر سنگ ڕۆیشتن
چوونە ناو جێگەی تەنگەوە: دەکون خزاوە
خۆ بەرەوخوار کشاندن
فەقیر، نەدار، دەستەنگ: ئەم خزانێ مالن/ نەخزانێ ئێدئالن «قەدری جان»