تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زاندۆر
ئەشکەوتی سەهۆڵخانە
بەزاندن
شکست پێدان: لە شەڕدا بەزاندم
مێز دە لانکە کردن و لە بلوێر دەرکەوتن: مناڵەکە فێری بەزاندن بووە، شەو لە بێشکەدەمێزێ
ترازاندن
لەیەک جیا کردنەوە: دوگمەکەم ترازاند
تەزاندن
مروچە پێ کردن، سڕکردن، لەگۆ بردن
خزاندن
کشاندن بەسەر زەویدا
خێزاندار
خاوەنی نانخۆری زۆر
دابەڕزاندن
هەڵمەت بردن بەرلە هەواڵان
داوەزاندن
پیادە کردنی سوار، سوار لە ئەسپ هێنانە خوار
داچزاندن
داغ بە ئەندامی لەشەوە نان
داڕزاندن
توڵاندنەوە
ڕزانن
سازاندن
پێک هێنانەوەی دو دژ
ئەنجامدانی کار
قولزاندن
خۆچەماندن، داهاتنەوە، کڕنوش بردن
قەلزاندن
بە خشکەو ماتە بۆ شتێک ناردن