تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارهان
ژان و ئێشی ئەندامی سووتاو
بارهاتن
هەڵکەوتن، ڕەخسان، خووگرتنی ڕۆژانی مناڵی: ئەم هەتیوە باش بار نەهاتووە
بارهەڵگر
بارەبەر
ڕەنجدەر و زەحمەتکێش
بیرهێنان
خستنە یاد
بیرهێنانەوە
وەیاد هێنانەوەی لەبیرچوو
بەرهوور
بەرک هوور، تفەنگی خانەتەنگ
بەرهێڤی
بەهومێد، بە ئاوات
بەرهەڵست
دوژمن، دژ
لەمپەر، کۆست: بەرهەڵستم زۆرن، بەرهەڵستم دەخەنە ڕێگەوە
بەرهەڵێخ
دیوارۆکەی بن دیواری شکست بۆتەوە نەتەپێ، پشتیوانە
بەسەرهات
ڕووداو، سەربهورد