تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرم
جانەوەری خزۆکی پچووک کە لە ناو میوە و گڵ و گۆشتی گەنی پەیدا دەبێ
دەنگی داکرۆشتن
کورم شکەستن
برێتی لە تۆڵەساندنەوە و کوڵی دڵ ڕژاندن
کورم کێز
نەخۆشیەکی دەرونیە
کەلەرم
گیایەکی چاندنی گەڵاپانە بەتۆپ دەردەچێ و پەلکی دەکرێتە دۆڵمە پەلکی زۆر سپی و تورتە، کەلەم
کەلەگەرم
جەنگەی گەرمای زۆر
برێتی لە چلەی هاوێن
گرمەگرم
گرمەی بەدوی یەکدا: گرمەگرمی هەورانە، گرمەگرمی تۆپان دێت
گورمەگورم
گرمەی زۆر و لەسەر یەک
گۆرم
ژن خوشک، خۆشکی ژن
خۆشکی مێرد، دوش
گەرم
تەوژمی تینی خۆر و ئاگر، دژی سارد
بریتی لە تازە: گەرمە برین
برێتی لە پەلە و زوو: گەرما و گەرم گەیشتە سەری
بە کار: تاژیەکی دەم گەرمە