تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرسمبێڵ
سەرەمووی لێواری لێو کە موسوڵمان دەیقرتێنێ: کافرە بەرسمبێلی خۆ ناکات
بەرسورکە
سیسرەی ناوماڵ وەک قاڵۆچە دەچێ
بەرسۆلینگ
سنگ بە خەنە: باڵدارێکە
بەرسینگ
سینەبەندی زین
بەرسینگە
بەرسینگ
بریەتی لە ناوقەد: بەفر بەرسینگەی بڕیبوو
پێش لێ گرتن و ڕێگەی دەرچوون بڕین: بەرسینگەی لێ بڕیمەوە
بەرسینە
سینەبەندی زین، بەرسینگ
بەرسێڵ
کولێرەی بە ساج برژاو
بەهارستان
جەنگە و هەڕەتی بەهار: هەموو دنیا بەهارستانە ئیمڕۆ، «کوردی»
تارسە
تاسە، ئارەزوو، موشتاقی
ترساندن
ترس وەبەرنان