تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاست کردن
ئاخافتنی بێ درۆ
لەلاری ڕزگار کردن
ساز کردن و دڵساندنی کچ، تاو کردن: لە ڕاست کردنی ئەو کیژە زەحمەتم زۆر دیت
ڕاست کردنەوە
هەڵستاندن.ڕاکرن، بڵند کردن
لە خواری ڕزگار کردن
ڕاسپاردە
کەسێ کە کارێکی پێ سپێردراوە
ناردراو بۆ کارێک
ڕاهێڵ کردن
ڕێز کردنی داوی تەون یان بوزوو
ڕق خواردنەوە
تووڕەیی دەرنەخستن
ڕوون کردنەوە
دەرخستنی مەبەستی نەزانراو
ڕووناک کردنەوە
ڕۆشنایی دان بەتاریکی
دەرخستنی ڕاستی ڕووداو یان مەبەست