تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چز کردن
کوژاندنەوە و خەت بەسەرداکێشان
چلبەردە
بازیەکە چل کوچک بە شوێن یەکدا هەڵدەگرنەوە
چل دانە بەرد بە کێلەوەنان بۆ بەخت تاقیکردنەوە
چنگ پان کردنەوە
برێتی لە پارسەکی کردن، گەدایی کردن
چوارباڵ کردن
برێتی لە برینداربوونی هەردووک قۆڵ بە گوللە
چواردانگ
چوار بەش لە شەش بەشی مڵک
برنجی نیوەکوتاو
چواردیوار
برێتی لە ماڵ
ناوی گوندێکە لە موکوریان
چواردە
چاردە، سێزدە و یەکێک
چواردەرێ یان
جادە و شەقامی هەرەپان
چڵک مردە
چڵکەسوو، جلکێک بە شوشتن چڵکی لێ نەبێتەوە
چۆڵ کردن
واڵا کرنی جێگە: خانوەکەم بۆ چۆل کرد
چەترکردن
خۆ فش کردن و کلک ڕەپکردنی قەلەمونە و تاوس
هەڵپەرتاوتنی دار بۆ جوانی