تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاترەبردن
ڕەت بردن، بەولاولادا کەوتن
لاجوەردی
بەڕەنگی لاجوەرد
لارکردن
چەماندن
خوار کردن: خۆت جونانی دروس دەکەی دەڵێی مەی بینە / پیاڵێکی پڕاوە لاری کەو مەی ڕێژە «خەیام»
لاس کردن
درونی گیا و نەبەستنی
حیلاندنی بە سەبری ئەسپ
شیاکە کردنی ڕەشەوڵاغ
لاقە کردن
گاینی ناڕەوا
لاقەردی
قسەی زۆر و بێ تام
خۆ هەڵکێشانی بە درۆ
لالامووکردن
برێتی لە زۆر مەبەست و سەرخۆشی بێ هۆش: هێندە مەستە لالاموو دەکا
لالاکردن
خەوتنی زارۆک
لالی کردن
خەوتنی زارۆک
لالێ کردنەوە
ئاوڕ وەسەردان
ئاوڕ وێدان، پێ ڕاگەیشتن
بەشێکی گەورە بڕین لە شتێ: لایەکی لێ کردەوە