تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زندەومردە
قوڵکەی بەپووش و پەڵاشدا پۆشراو بۆ خۆ تێدا شاردنەوە
زک بەردان
برێتی لە زۆر خواردن
زۆردار
بەتوانا و دەسەڵاتدار
زاڵم
لە گەشە و تورەقی، هەراش بۆ دار و چێندارو دەگوترێ
زیارەت کردن
ماچ کردنی دەستی پیاو چاک یا شتی زۆر پیرۆز: قورعانەکەم زیارەت کرد
زیان کردن
زەرەر کردن
زەرەر لە خەڵک دان
برێتی لە مناڵ لەبەر چوون: براژم مناڵەکەی زیان کرد
زەبردار
پیاوێ کە خەڵک لێی بترسن
زۆر بەهێز
زەرداو
زەرتاڵ
گوندێکی کوردستانە
زەرداڵوو
هەڵووچە پاییزە، حەلۆکازەر