تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاریک کردن
تاریک داهاتن: هەواتاریکی کرد بابچینە ماڵ
تازە کردنەوە
نوێ کردنەوە، نۆکرنەڤە
تاسبردنەوە
گێژبون
تاسە کردن
ئارەزوکردن: تاسەم کردبووی، تاسەی گۆشتم کردوە
تاقی کردنەوە
تاقەت کردن
نیاز پێک هێنان و جێ بە جێ کردنی کاری میوان، بۆ ڕەشە ماڵیش دەگوترێ: میوانەکان تاقەت کە، وڵاخەکانم تاقەت کرد
شاردنەوەی شتێک لە خەڵک: سێوەکانم تاقەت کردوە
تاو کردن
سازکردن وفریو دان: کابرا ئەم ژنەی تاوکردوە
تف لێکردن
هاویشتنی تف بۆشتێکی پیس یا ناحەز
تف کردنەوە
لەدەم دەرهاویشتنی خۆراک
تلکردنەوە
خلۆرکردنەوە، گلۆرکردنەوە
تووز کردن
متور بەکردن، پەیوەند کردن
تووشکردن
گیرۆدە کردن: مەیخانە پەرست نەبوم توشت کردم/بەو پیریە بەرەو پیری ئەوینت بردم، «خیام»
ڕوبەرو کردن: توشت کردم بە توشی ئەو ڕەزاگرانەوە
ناخۆش کردنی هەوا: هەواکەی توشکرد