تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆشتە کردنەوە
بەرگی کۆن بە تازە گۆڕینەوە
برێتی لە ساز و بێ نیاز کردنی کەسێک
پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پەنگ خواردنەوە
ڕاوەستان و کسانەوەی ئاو
چاوسوور کردنەوە
ترساندن، هەڕەشەکردن، هەڕوگیڤ
چاوکردنەوە
برێتی لە ئاگاداربوون لە دنیا و ناسینی خەڵک
چاکردنەوە
لێکدراو یان شکاو سازکردنەوە
چنگ پان کردنەوە
برێتی لە پارسەکی کردن، گەدایی کردن
ڕاست کردنەوە
هەڵستاندن.ڕاکرن، بڵند کردن
لە خواری ڕزگار کردن
ڕق خواردنەوە
تووڕەیی دەرنەخستن
ڕوون کردنەوە
دەرخستنی مەبەستی نەزانراو
ڕووناک کردنەوە
ڕۆشنایی دان بەتاریکی
دەرخستنی ڕاستی ڕووداو یان مەبەست