تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیرخەنی
شێوی ساواری ورد و شل
چرخوویس
ئاردی دانەوێڵە لە ڕۆنا سوورەوکراو
چوارخاڵ
چوارنوختە
هەر چوار تەکخاڵی پەڕی قومار
چوارلۆ لە پەڕی قوماردا
دوو خەتی تێکپەڕیو
چوارخشتەک
چوارپارچەی ژێر باخەڵ لە کەوادا
چوارخشتەکێ
چارین، چارینە، شیعری چوارلەتی سێ پاشڵ کە لەسەر کێشی «لا حَولَ وَ لا قوة اِلا باللّه» بێت
چەرخان
سوڕدان، زڤرین
چەرخاندن
سوڕاندن، زڤراندن
چەرخوفەلەک
فڕۆکەی خەیاڵی ناو چیڕۆکان
جۆلانەی بەکورسی بۆ چەندکەس
چەرخی
پوڵێکی قەدیم
سکەیەک قەراخی گڕنی گڕنی بێ
کەڵەبابێ لە شەڕدا ڕا دەکا و دەگەڕێتەوە سەر دوژمن
گرۆڤەر، خڕ
چەرخەکردن
ڕاکردن بەدەوری شتێکا، دەوران دەور هەڵاتن