تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاپۆرتچی
کەسێ کە خەبەری ڕووداو بۆ گەورە دەنووسێ
ڕک گرتن
لە ڕقان سوور بوون لەسەر کارێک
ڕۆن گرتن
هەڵچزاندن و چەورایی لێ گرتن
ڕۆژووگرتن
وەڕۆژگ بوون
ڕێ داگرتن
وەڕێ کەوتن، دەست بەڕۆیشتن کردن
ڕێز لێ گرتن
قەدر گرتن
بەهەموو لایەک گەیشتن: لەسەرخۆ چوونە شەیدا بوونە قوڕپێوانە سووتانە/هەتا مردن محەببەت ئیشی زۆرە ڕێزی لێ دەگرم، «مەحوی»
ڕێزپێوە گرتن
یەک یەک بەهەمووان ڕاگەیشتن
ڕێگرتن
ڕیبڕی، چەتەیی
بوونە لەمبەر لەسەر ڕێ