تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاگرتن
بەسەردا دان، سەر لەسەر دانان، پینە بە شتێکەوە درون
پێ هەڵپەسارتن
پاڵدانی شتێ بە شتێکەوە
پێ هەڵگرتن
پاگرتنی مناڵ
خۆش ڕۆیشتن لە ڕێگە: پێ هەڵگرن درەنگە کەشەڕ بۆمە شایییە «سەیف»
پێوە گرتن
داپۆشین شتێ بە شتێ تر لێفەی پێوە گرت، پەردەی پێوە بگرە
پەرتاوتن
لک هەڵپاچینی دار
پەنا گرتو
خۆ وەشارتو
مانگی دوای چاردە شەوە
پەناگرتن
درەنگ هەڵاتنی مانگ لە شەوی پازدەهەمدا
خۆ وەشارتن
پەڵپ پێگرتن
کێشە تێ هاڵاندن، گر و لێ گرتن
چاوداگرتن
سوچی چاوتروکاندن بۆ تێگەیاندنی مەبەستێک