تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵوەژارتن
لێک جیا کردنەوە
ڕێک و پێک کردن: ماڵەکەی هەڵوەژارت
هەڵپرتاندن
دەر کردن بە سووکایەتی
هەڵپەرتاوتن
پەرتاوتن، لکەدار پەڕاندن
برێتی لە ڕێک و پێک کردنی شتی ناڕێک: ناو ماڵەکە هەڵ پەرتێوە
هەڵپەسارتن
شتێ بە شتێکەوە پالدان: ئەو گەسکە بە دیوار هەڵپەسێرە
برێتی لە لە کار خستن و چاوە نۆڕ ڕا گڕتن
هەڵگرتن
لاگرتن: سەری ئەم سندووقە هەڵگرە
قبووڵ کردن: خوا هەڵناگرێ، دڵم هەڵی ناگرێ
بەرزەوە کردن و ڕا گرتن: ئەمە لە زەوی هەڵگرە
شاردنەوە: ئەم پارەیەم بۆ هەڵگرە
ڕەواندنی ژن
جوێندانی زۆر: هەڵی گرت ئەمما هەڵگرتن
غاردانی ئەسپ بە سوارەوە بێ ڕاوەستاندن: ئەسپ هەڵی گرتم، فێڕە هەڵگرتنە
هەڵبژاردن، تایبەتی خۆ کردن: لەو کەوشانە جووتێکی هەڵگرە
هەڵێنانی لاقی نەخۆش لە ڕۆیشتنا: گایەکە پاشوی هەڵگرتوە
هەڵگرتنەوە
پەرژ و بڵاو کۆ کردنەوە
سزا وەرگرتن: ئەوا هەڵمات گرتەوە
قبوڵ کردنەوەی بێچوو لە لایەن دایکی نەبانەوە: بێچوەکەی هەڵگرتوە
سڕینەوەی نوسراو: ئەم دوو کەلیمەی لێ هەڵگرەوە
چنینەوەی گەوی بەر بووگ لە کردا: گۆرە و یەکەم دوو گەوی بەر ببوو هەڵم گرتەوە
هەڵگرتەیی
لە زەوی بەرزتر ڕۆیشتنی کەلا
ورتاندن
پرتەکردن
چڵکدانی برین: دەمی برینەکەم دەورتێنێ
ورتکە
زۆر ورد: منداڵە ورتکە
بەندی ئێسقان: ورتەکەم لە جێ چووە
ورتە
ورتە، قسەی لەژێر لێوانەوە، ورت
ورتەورت
ورتەی زۆر
لە یۆڵاندن و پرتە بەسکە: دەڵێم بەسیەتی ورتەورت
وچان گرتن
پشودان، وێستانێ کەم
وەخۆگرتن
لای خۆ حاواندنەوە: مناڵێکی بێکەسی وەخۆ گرتوە
قبووڵ کردن
لەسەرخۆ پێویست کردن
مەکوڕبوون بە گوناح