تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرتەرز
شتێکە وەک دەزوو بە بڕکەی بێستان و داری ڕەزەوە دەبێ، تەرز
سەرتەریدە
گەورەی دەستەی ڕێگران
سەرتەشی
کەرتەشی، گیایەکی سەرخڕی دڕکاویە
سەرتەنگ
قایشێ کە بەسەر تەنگەی زیندا دێت
سەرتەونە
سەردار و بنداری تەونێ کە بە عەرزەوە دەکرێ
سەرداگرتن
زۆر بۆهێنان
لەپڕ و نەکاو گرتن
سەرهەڵگرتن
دەرپەڕین و ڕاکردنی ئەسپ بێ دەستەڵاتی سوار
برێتی لە ئاوارە بوون
سەرگرتن
پێک هاتنی کار
تەواوکردنی خانوو
گرتنی مێوینە بۆ گانی نێر
برێتی لە گەوادی
سەرگرتنەوە
پەیدا کردنەوەی گوم بووگ و دزراو
سەرەسورتکە
جۆرێ کرمی ناوزگ
سەقاوهەڵگرتن
تێراوبوونی زەوی لە باران، پەڵەدان
سەکتە گرتن
شەپڵەلێدان