تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرباران
برێتیە لە شەڕە تفەنگی زۆر
بێتیە لە گەرمای زۆر و بەتەوەژم
ئاگربڕ
دامرکاندنی سووتمان، تەمراندنی شەوات
ئیربار
قاپ و قاچاغی ناوماڵ، هەوڕ: فاتێ لەسەر کانی ئیرباران دەشوا، پوورەشەم ئیربار کەرە
ئەرباب
خاوەن: لە بەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید/متافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو «شێخ ڕەزا»
ڕووخۆش و سەودا خۆش و دڵاوا: کوڕێکی زۆر ئەربابە
ئەستێرەی بەربە یان
ئەستێرەی ڕۆژێ
باربردن
بارکێشانی بارەبەر
بار دزین: دز هات بارەکانی برد
هەڵکردن و لێ قەبووڵ کردن: بە خوا برا من باری تۆ نابەم
باربەست
ئامادەی سەفەر
باربەستن
تێکنانی ئەسپاپ و کەل و پەلی سەفەر
باربەند
گوریسی بار پێچان
تەویلەی سەر نەگیراوی هەڵبەستراو بۆ یەکسم، بەهار بەند
باربەندی
پێچانەوەی باروبنە
بربەنگ
بربەند
بلوێربەزێن
مناڵێ میزی لە بلوێرەوە سەر دەکا
بریەتی لە مرۆی بزوز و دانە سەکناو