تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەبران
جێگەی قەبری زۆرکەس
قەبراوقەبر کردن
لە کۆنەقبردا ناشتنی مردو
گواشتنەوەی لاشی مردگی خراپ لە گۆڕستانی موسڵمانان بۆ گۆڕستانی کافران لە لایەن فریشتەوە
قەتران
دەرمانێکی ڕەشە لە کوڵاندنی داری سنەوبەر دێتەدەست
قەدرگران
زۆر بەرێز و بەقەدر
قەراتە
ڕەشکەو پێشکە، بەرچاوهاتنی شتێ کە نیە
قەراخ
ڕەخ، لێوار، کەنار
ناوچەوشارێکە لە کوردستان کە بەعسی کاولیان کرد
قەرادە
شڕ و ڕزیوی بێ کڵک
قەراردان
بڕیاردان
لە شوێنێ دامەرزاندن
قەرارنامە
نوسینی ئەوشتەی کە دویان چەندکەس لەسەری پێک هاتون
قەراغ گرتن
پەراوێز لە جلک نان
دوورە پەرێزی لە خەڵک