تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارم دەکەوتش
کرمی تێ کەوتووە
برێتی لە تەمەڵی و بێکاری
کێچی دەریا
جۆرێ قرژاڵۆکەیە بە عەرەبی روبیانی پێ ئێژن
کەفی دەریا
دەرمانێکە
شتێکی شل و کون کونە لە دەریاوە دەهێنرێ سابوونی لێ دەدەن و دەم و چاوی پێ دەشۆن
گون دەرهاتگ
گوندەراتوو، خەساو
ئابدەست
ئاودەس، سەرپێشاو
ئادەم
بابەدەم، مێردی دایکەوا، هەوەڵین باپیری مرۆ
ئاردەبارە
بەشە ئاردێک کە ئاشێڕ بۆ هەر بارێک کەمێکی بە خۆشی خۆی بە ئاشەوان دەبەخشێ
ئاردەشان
ئارداوێژ، ئەو شوێنەی بەرداش ئاردی لێوە دەخاتە قوڵکە ئاشەوە: هەنی چێش واچون، چۆن مەکەرۆ چوون/گەرد ئاردەشان ئاسیای گەردوون «مەولەوی»
ئاردەینە
داهێنراو، داهاتوو، ژ نوو هاتی، نوو چێ بوویی
ئاودەردان
ڕشتنی ئاوی ڕاوەستاو بە سەتڵ و دەفری تر...
ئاودەل
پۆڕی نێر