تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەر
درگا
نەماڵ، لە ژووری خانوو بەولاوە
دەشت
بدە
دەرابدان
بەسەریەکا دروونەوەی جلکی درێژ، دانوشتاندن و دروون
دەرامەت
بەهرەی زەوین، حاسڵات، حاسڵ، بارەی زەوین
دەراندێز
جەژنی فەلەکانی ڕۆژهەڵاتی کە دەکەوێتە بیست و پێنجمی مانگی بەفرانبار، ئاگرێکی زۆر زل دەکەنەوە
دەرانین
هێنانەدەر، دەرهاوردن، دەرخستن
دەراهە
لەوێ، هێمایە بۆ دوور
دەراڤ
بوار، جێگەی پەڕێنەوە لە ئاو
جێگەی ئاو خواردنەوەی پەز