تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرمانخوار
دەرمانخواردوو، دەرمان داو، کەسێ کە ژەهری خواردبێ
دەرمانساز
کەسێ دەرمانی چارەی نەخۆشی دروست دەکا
دەرمانچا
چای وشک، چای هێشتا لێ نەندراو
دەرمانکەر
چارەسازی نەخۆش و بریندار
دەرماڵ
بەردرگانە، دەرکوبان
کەمەربەندی ڕەشماڵ
برێتی لە ماڵەگەورە
دەرماڵە
دابەستە، پەروار
بێچووی درەنگ زاوکە لە ماڵدا دەهێڵدرێتەوە
نۆکەرێ کە منداڵی ماڵەگەورە بێ
دەرمەجێل
پەنجەرەی کون کون لە دار کە ئەو دیوی لێ دیار بێ