تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەڵەبەبا
مێوینە سەگی وەباهاتوو
دەڵەچە
ڕووبین، ڕیاباز
دەڵەک
جانەورێکە لە ڕێوی پچووکتر کەوڵی بەنرخە
پاڵ پێوەنان
بابردەڵە
پووش و قانگەلاشکی بەربا
بودەڵە
پیاوی بێ نموودی تەمەڵ و بێکارە
بەرگردەڵە
دارێکە دەخرێتە ژێر پازناو
سەرمابردەڵە
کەسێ کە ناتوانێ خۆی لەبەر سەرما ڕاگرێ
پردەڵە
دارەڕای سەر خەرداری ئاش
دارێکی درێژە لە ئەسپابی جۆڵاییدا
کوودەڵە
بەچکەبەراز
کۆدەڵە
بەچکەبەراز
گردەڵە
خڕی چکۆڵە
نێفەکی دەرپێ
نەرمەزین
گردۆڵک
ئامرازی لە ئاسیاودا
دەپێ کە جۆڵا بوو زووی لەسەر دەپێچێ
بەندی قامک
تۆپە عەڕابەی یەکپارچە لە دار تاشراو
کۆلکەداری خڕ و درشت
گوندەڵە
کفتە
پشتاوی چەرمینی ڕاوکەر
گۆدەڵە
گۆ بەرۆک، خشڵێ کە بە کەنارەی کولە جەوە دەدروێ