تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هام دەرد
لە خەم و خەفەتدا بەرانبەر
دەردان
دەڵاندن، تەرەشوع: ئارەقەم دەرداوە
خاوێن کردنەوە لە شتی شل: ئەم ئاوە دەردە، لیتەی جۆگە دەردە
کۆی دەرد: سەری لە دەردان دەرناچێ
دەردانک
کیسەی ماست و پەنیری تازە بۆ ئاو لێ چۆڕان
دەردمردە
حەیوانی لاوازی لە مردن
دەردمە
ئەرکی منە، ڕەنجێکە من ئەیکێشم
دەردمەن
نەخۆش، لەش بەبار
دەردهەر
خەمخۆر، سەرپەرستی دڵسۆز
دەردکێش
بەئازار
خەمبار
دەردۆک
دڕدۆنگ، دوو دڵ، بەگومان
دەردی دڵ
باسی خەفەت و ناڕاحەتی دەروون