تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەبە
تەشقەڵە، گەڕ
دیوارێ کە زگی داوە
برێتی لە ئاژەڵی زگ پڕ
توورەکەی بارووت
دەبەر کردن
پێک هێنان
پۆشین: جلەکانت دەبەر کرد؟
دەبەر کەوتن
چوونەلای ژێروو لە ڕێگەدا
برێتی لە لەبەر پاڕانەوە و تکا لێ کردن: چەندی دەبەر کەوتم نەگەڕاوە
دەبەرمردن
بەقوربان بوون
مل دەبەرمل نان
تێکەوە گلان
بە دڵگەرمی خەریکی کارێ بوون
بازدەبەران
دوامین حەوتەی ڕەشەمە کە خۆر لە ئاوابووندا جێگۆڕکێ دەکا و دەڕوا و هەرواتر دەکا
زیندەبەچاڵ
گیاندارێ کە بە زیندوویی لە خاکدا بنێژرێ
گەدەبەلی
سەر ڕەقی و نەسازان
دەبدەبە
شکۆ و جەلالی حەشاماتی هاوڕێی گەورە پیاو