تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنبەردۆک
گیایەکە کوێستانی
بندۆک
دۆک، ئەو سپیاتیەی کە لە ڕۆنی کەرە تاواندندا سەر دەکەوێ
شۆکە، ئەو لیجقە شیرنەی لەپڵکی زرعات دەدا و ناشیرینی دەکا، ئەو سپیاتیەی لە پەڵکی ڕەز ئەدا
بڕدۆنە
زەلامی ناقۆڵا و تەژە
بێرەدۆش
مەڕدۆش، ئەو کەسەی ئاژەڵ دەدۆشێ
دەفری شیر تێدا دۆشین
بەندۆک
گیایەکی کوێستانییە
بەندۆڵ
فەنەری سەعات، زەڤبەلەک
تەپەدۆر
زاربێنی شوشە لەداری نەرم
جعیدۆک
گیایەکە دژی مۆرانەی دار
خدۆک
نەزیلە، کورتەچیرۆک
خرخندۆک
کیفۆک، پیفۆک، بنی گیایەکە دوخورێ