تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵەدەرد
دەردی دڵ، نەخۆشینی دڵ
دڵەلەرزە
برێتی لە ترسانی زۆر
دڵەڕاوکێ
دوودڵی، نی''ەرانی
دڵەکزە
تەعب بوون، جۆرێ نەخۆشییە
دڵەکەڵەشێر
جۆرێ ترێ
بێدڵخە
حەوت ڕۆژ لە چلەی چووکی زستاندا
بەدڵەوەچەسپین
بە دڵەوە چەسپان
دڵ لەدڵدان
دوودڵی، ناخاترجەمی
کوندڵفس
باوەعەمرە، چڵەنۆک
داخ لەدڵ
تووڕە لە ڕووداوێ
دوودڵ
ناخاترجەم
دەدڵ چەقین
بیر کردن لە شتێ کە نەت زانیوە
قین لەدڵ
رکوونی
نابەدڵ
پێچەوانەی دڵخواز، شتێ کە پەسند نەکرێ و بەردڵ نەکەوێ
پڕبەدڵ
بەراستی، لە تەهی دڵەوە
کوێردڵ
کەم فام، ناتێگەیشتوو
گرتنەدڵ
دە دڵدا ڕا گرتنی ڕک یا قسەیەک