تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



درێژدادڕ
زۆر بڵێ، چەقەسرۆ
سەردڕ
جلکێ کە لەسەرەوە دەبەر دەکرێ بۆ پاراستنی جلکی باشتری بنەوە، بەرگر
تەنراو، جۆڵایی کراو: وەکوو جۆڵایی کە ڕازی نەبێ بە سەردڕی خۆی / مەڵێن فەساحەتی کوردی بە فارسی ناگا // بەلاغەتێکی هەیە هیچ زمانێ نایگاتێ / لە بێ تەعەسسوبی کوردانە بێ ڕەواج و بەها «حاجی قادر»
بەرگی نوێ و تازە دووراو
هەڵدڕهەڵدڕ
زۆر دادڕاو: سێڵا و زەویەکەی هەڵدڕ هەڵدڕ کرد
کندڕ
شوێنێ کە ئاو دای دڕیوە
کەندڕ
بودڕ، قوڵکەی زۆر قووڵ و درێژ لە زەوی
کەڵدڕ
گیایەکە