تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دودکێش
بۆرییەکە بەسەر سەماوەری دادەکەن دووکەڵ ئەکێشێ
دودێران
هۆزێکە لە کوردەکانی بۆتان
دودەری
پەنجەرەیەک کە لە ناوەڕاستا دەکرێتەوە
دورمەح
جووتەوەشێن، لەقەهاوێژ، لووشکاوێژ
دورووم
بابۆڵە، دوورمە
دورک
شەپۆڕنامە، شین نامە