تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسەر کردن
ناردنەسەر کەسێ بۆ مەبەستێ کە خۆشی لێ نایە: بەیانی زوو دەسەری کردووم بۆ قەرزەکەی
دەق کردن
قەد کردن، بەسەر یەکا نوشتاندن
دەم داچەقاندن
دەم کردن
سەرداپۆشین و نانەسەر ئاگی چا و برنج
دەماخ تەخت کردن
بەخۆشی ڕابواردن
دەنگ کردن
گوتنی شتێک
ئاشکرا کردنی نهێنی
دەوقاندن
ئەزموونی هێک بە ددان بۆ هێلکە شکێنە
دەویقاندن
ئەزموونی هێلکە بە ددان، چێژینی هێک بۆ ڕەقی و نەرمی
دەپێ کردن
پۆشینی دەرپێ و پێڵاو
دەژاندن
داغ کردنی ددانی ئێشاو