تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیرکردن
گیردان، وێستاندن لە ڕۆین
شتێ بە شتێکەوە قایم کردن: دەستی لێ گیرکرد
گێج خواردن
سەر گێج بوون
سووڕانی باو ئاو بە دەوری خۆیاندا
گێرە کردن
بە سم کوتانی دەخڵ و گیا
برێتی لە هاتووچۆ بەسەر قوڕدا کردن
گەداندن
پارسەکی کردن، سواڵکردن
گەردن
بەر ئەستۆ، ئەستۆ لە لای سنگەوە
ئەستۆی باریکی هەر شتێک: تونگەی گەردن باریک
گەردن ئازادی
لە ڕابوردووی کەسێک خۆشبوون
گەرم کردن
تینی خۆر و ئاگر لە سارددان و گۆڕاندنی
خۆش کردنی کۆڕ لە لایەن قسە خۆشەوە: مەجلیسی گەرم کردوە