تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پێچاندنەوە
لولدان، وەک لولدانی سفرە و کاغەز
پەستاندنەوە
پەستان، بۆ پەنیر ئاخنینەوەی دەڵێن
پەنگ خواردنەوە
ڕاوەستان و کسانەوەی ئاو
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە
چاوسوور کردنەوە
ترساندن، هەڕەشەکردن، هەڕوگیڤ
چاوکردنەوە
برێتی لە ئاگاداربوون لە دنیا و ناسینی خەڵک
چاکردنەوە
لێکدراو یان شکاو سازکردنەوە
چنگ پان کردنەوە
برێتی لە پارسەکی کردن، گەدایی کردن
چەوتاندنەوە
لارەوەکردن، خوارکردنەوە
چەوساندنەوە
ماندووکردنی زۆر و بەهرەی ماندووبوونەکە داگیرکردن
ڕاست کردنەوە
هەڵستاندن.ڕاکرن، بڵند کردن
لە خواری ڕزگار کردن
ڕاژاندنەوە
لەرانەوە بەرەودوولا