تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پچووک کردنەوە
لە زلی کەم کردنی شتێ یا کەسێ
پچڕاندنەوە
دوبارە پساندن
دڕاندنی بەرگی دژ لە شەڕدا
پڕ کردنەوە
تژە کردنی دووبارە
پۆشتە کردنەوە
بەرگی کۆن بە تازە گۆڕینەوە
برێتی لە ساز و بێ نیاز کردنی کەسێک
پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پێچاندنەوە
لولدان، وەک لولدانی سفرە و کاغەز
پەستاندنەوە
پەستان، بۆ پەنیر ئاخنینەوەی دەڵێن
پەنگ خواردنەوە
ڕاوەستان و کسانەوەی ئاو
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە
چاوسوور کردنەوە
ترساندن، هەڕەشەکردن، هەڕوگیڤ
چاوکردنەوە
برێتی لە ئاگاداربوون لە دنیا و ناسینی خەڵک
چاکردنەوە
لێکدراو یان شکاو سازکردنەوە