تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەلەمردارە
سەرەتای شوێنی ڕاکردن لە بازی تۆپەڕاکەردێن دا
برێتی لە ژوانگە: قەلەمردارەمان فڵان جێ بێ
قەنداخ
ئاوی کوڵاوی شەکر تێکراو
قەندەدار
نۆکەرێ کە لە دیوانی گەورەپیاودا کاری قلیان و سەبیلەتێکردنە
قەڵتاغ لێدان
برێتی لە زین کردنی ئەسپ
قەڵەم دادان
نووکەقەڵەم تاشین
قەڵەم لێدان
قەڵەمە ناژتن، داروکەی شینی بێ ڕەگ چەقاندن
نوسینی خودایی: خوا قەڵەمی لێداوە دەبێ وابێ
قەڵەم پاندان
خڕنووس، پاندان
قەڵەمبازدان
پەڕین بە هەنگاوی هەراو
قەڵەمدان
قەڵمان
لادار
ئاڵوداری خانو
چەڵاکی قەراغ ڕەشماڵ
دوو داری درێژی چوارچێوەی دارتەون
تەرفدار