تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڤدانک
دەفری ئاو
ئاگادار
های لێ، خەبەردار
پارێزگار: ئاگادارت خودا بێ
ئاگردان
ناوگۆڕک، مقەڵی، جێ ئاگر، ئاورگ
جێ ئاگر لە سەماوەردا
هاویشتنی تۆپ و تەقاندنی بەرد بە هۆی بارووت
ئوڵاغدار
چارەوێدار
ئیختیدار
توانایی لەماڵ یان لەهێزی لەشدا: ئێستا هەژارم ئەز ئیختیدارم نەماوە، ئیختیداری کار کردنم نیەئیختیار بوم
دەسەڵات: ئیختیداری دەوڵەتم نیە
ئیدارە
دەزگای دەوڵەت
باش پێ ڕاگەیشتن: ماڵاتی زۆری هەیەپێی ئیدارەناکرێ
ئیغدام
غیرەت، نەترسان، بوێری
ئێشکدان
شەتەکدان، توند بەستن، جیڕەبابە
ئێشک کێشان، جەزایەرچیەتی
ئەدابابا
گوڵێکی سوورە وەک پەنجە دەچێ
ئەز خدام
وشەی ڕێز لێنانی ژن بۆ گەورەتر لە خۆی واتا: من خزمەتکارتم
ئەسپیندار
سپیدار، سپیندار، دارێکی بێ بەری تێکوڵ سپی بۆ دارەڕاو سنعات دەکار دێ
ئەندازیار
زانای ئەندازەگرتن، موهەندیس
ئەندازەگر
پێوەر، لەگەزدەر
ئەندام
ئەنام، لەش، ئازای لەش
هاوبەش لە کۆمەڵێکدا
ئەندامەتی
هاوبەشی لە کۆمەڵێکی هاومەبەست و هاودۆزدا