تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سنگ داکوتان
سنگ داقوتان
برێتی لە نەرۆیشتنی میوانی خوێنتاڵ: سنگی داکوتاوە هەر ناروا
سواخ دان
حەڕی ماڵین بە دیوار و خانوودا، قوڕساوین بە دیوارا
سووک دان
سووک بێوەدان
سۆمایی داهاتن
برێتی لە کوێر بوون
سەرنج دان
لێ وردەوەبوون
سەرەچەرم دان
زەرەردان، زیان وێکەوتن
شان داخستن
شان دان
نیشان دان، شتێ بەرچاوی کەسێ دان، ڕانان