تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داڤک
داوی ڕاوەکەو
داڤەڕستن
خۆ پێکەوە نووساندن.وەک دەنکە ترێ بە تەنیشت یەکەوە
ڕاسان
داڤەگر
بەتاسە، بەئاوات
داکاسانن
داسەکاندن
داکردن
خەلە کردنە ناو چاڵ: گەنمەکەم داکرد
دابارینی باران: باران دایکرد
ئاژاڵ کردنە ژوورەوە: حەیوانەکانم داکرد
چەقاندنی گوێچ لە کایەدا: هەڵماتەکەت داکە
قەڵشاندنی دیوار و .....
داکرمان
بە ددان ورد کردنی شتی ڕەق: قەندەکەی داکرماند
داکرماو
شتێ بە ددان ورد کرابێ