تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پادارانە
باجێ کە بۆ لەشکرکێشی لە خەڵکی دەستێنن
پاداو
تەڵە، تەپەکە
چەرمێکی بە ئاڵقە لە قاچی دەبەستن بۆ بە دار هەڵچوون
پاسادان
تۆژینەوە، لێ وردبوونەوە
پاشدار
کەسێ یا کەسانێ کە لە دوای لەسکرەوە دەڕۆن . بەرانبەری پێشەنگ
پاندان
قەڵەمی خۆنووس، ئەو قەڵەمەی مەرەکەفی دەپاڵ خۆی دەکرێ
پاکۆدان
ڕنینەوەی گیا بە دەست
پاگەزدان
پێ چەقاندن، سووربوون لەسەر کارێ
پاڵدامێن
لای خواروی داوێن، تەشکی داوێن
بناری کێو
پاڵدان
پشت بە شتێکەوە دان
بەهێز وەجوڵە خستنی شتێ نابزوێ، وەرە دەگەڵمان پاڵدە
پاڵدانەوە
ئیستراحەت کردن
پشت بە پاڵپشتەوە دان